باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی دیاری كرا
وێستگە سپۆرت-
ناوی باشترینەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی دیاری كرا و پاولۆد یبالای ئەرجەنتینی و ئەستیچرەی یۆڤانتۆس وەكو باشترین یاریزان دیاری كرا و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش هیچ خەڵاتێكی وەرنەگرت.
لە پێگەی فەرمی خۆی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە كە پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یۆڤانتۆس بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ هەڵبژێردراوە و كولۆسیفسكی یاریزانی لاوی یانەی پارما بە باشترین یاریزانی لاو دیاری كراوەلە لایەكی ترەوە چیزینی گۆڵپارێزی یۆڤانتۆسیش خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پێدراوە كراوە .
ئەوەی جێگەی سەرنجە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە ئەم وەرزە توانی 31 گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات هیچ خەڵاتێكی بە دەستنەهێنا .
PM:08:52:04/08/2020
ئهم بابهته 2388
جار خوێنراوهتهوه