‌بەرنامەی چرینیگیتۆ هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو لەسەر ڕیاڵ مەدرید بڵاو دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید نیازی نییە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا هیچ یاریزانێك بگوازێتەوە و تەنها دەیەوێت بەشێك لە یاریزانەكانی بفرۆشێت

بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرا دەكات كە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا دەستبەردی چەند یاریزانێكی بێت تەنها لە پێناو دەستكەوتنی پارە و هاوسەنگكردنەوەی باری دارایی و نایەوێت هیچ گرێبەستێك واژوو بكات ئەگەرچی لە ماوەی ڕابردوو پیرێزی سەرۆكی یانەكە بەڵێنی گرێبەستی گەورەی دابوو . 

ئەو بەرنامەیە باس لەوەش دەكات كە گاریس بێڵ و جەیمس ڕۆدریگێز لە سەروو ئەو یاریزانانەوەن كە زیدان دەیەوێت دەستبەداریان بێت . 


AM:11:12:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌