دوو یانه كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی ده‌چێته كێبڕكێی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی سێرجیۆ ریگیلۆنی به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه .
پێگه‌ی سكای سپۆرتی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر ده‌ستی لامپاردی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی سێرجیۆ ریگلۆنی به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت كێبڕكێی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن بكات كه 18 ملیۆن یۆرۆی داوته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕیگیلۆن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یانه‌ی ئیشبیلیه ئاره‌زوو ده‌كات كه گرێبه‌ستی خواستنی ڕیگیلۆن بۆ وه‌رزێكی تر درێژ بكاته‌وه و به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌دریدش له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌یانه‌وێت به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بن .
PM:11:08:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3144
جار خوێنراوهتهوه