هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه پێش یارییه‌كه‌ی ناپۆلی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆشی پێده‌گات پێش ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 .
بڕیاره له هه‌شتی ئه‌م مانگه و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای كامپنۆ میوانداری ناپۆلی بكات وله یاری چووندا به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه پقاش ئه‌وه‌ی له 12ی مانگی حه‌وت گریزمان دووچاری پێكان هات ، به ته‌واوی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و به دڵنیایی ئاماده‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی ناپۆلی .
PM:02:56:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3948
جار خوێنراوه‌ته‌وه