پێش یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه ناپۆلی گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
لۆرینزۆ ئینسینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ناپۆلی دووچاری پێكان هات و به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌شداری یاری یانه‌كه‌ی ناكات به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
شه‌وی ڕابردوو له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ له‌خوله‌كی 82 ئینسینی دووچاری پێكانێكی قورس هات و به گریانه‌وه یاریگای به‌جێهێشت .
پێگه‌ی سكای ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ئینسینی له ماسوله‌كه‌كانی ڕانیدا دووچاری پێكانێكی قورس هاتووه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌شداری یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه ناكات .
ئه‌وپێگه‌یه ده‌شڵێت ئه‌م جۆره پێكانه دوو بۆ سێ هه‌فته‌ی پێویسته بۆ چاكبونه‌وه، به‌لاَم هێشتا یانه ئیتاڵییه‌كه هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بلاَونه‌كردۆته‌وه .
PM:12:04:02/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه