ڤیدیۆ.. میلان له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه وله‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی سامپه‌دۆریای برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 37ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا میلان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی سامپه‌دۆریا و یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی میلان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی میلان دوانیان ئیبراهیموڤیج و دوانه‌كه‌ی تریش كالهانۆگلۆ ورافائیل لیاو له خوله‌كه‌كانی چوار‌و 52 و58 و92 تۆماریان كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی سامپه‌دۆریاش ئه‌سكیلدسین له خوله‌كی 87 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی میلان بووه 63 خاڵ و له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.
AM:12:07:30/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه