ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتاڵی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتاڵی بۆ نۆیه‌مین وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك و36 هه‌مین جار له مێژوویدا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 36ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤانتۆس له یاریگای خۆی میوانداری سامپه‌دۆریای كرد . تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه خاوێنی كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 52 كریتسیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یڤی تۆماركرد و له‌خوله‌كی 67 یشدا بێرناردسكی گۆڵی دووه‌می بۆ خانمه پیره‌كه زیاد كرد و له‌خوله‌كی 89 شدا ڕۆناڵدۆ لێدانێكی سزای له ده‌ستدا .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 83 خاڵ و جیاوازی خاڵه‌كانی لهگههڵ ئینته‌ر بۆ حه‌وت خاڵ به‌رز كرده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی بۆ نۆیه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك و 36 هه‌مین جار له مێژوویدا به ده‌ستهێنا پێش دوو هه‌فته له كۆوتاییهاتنی یارییه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵی خوله‌كه .
AM:11:00:27/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوهتهوه