‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید و لیگانێس بەرامبەر بوون

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە كۆتا هەفتەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی نەیتوانی لە لیگانێس بباتەوە و بەدوو گۆڵ لەگەڵ ئەو یانەیە یەكسان بوو .

لە یارییەكانی هەفتەی 38 وكۆتایی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی لیگانێس،  لە خولەكی نۆ سێرجۆ ڕامۆس گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد  و لە خولەكی 46 تێرا ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە ، دواتر ولەخولەكی 53 ئەسینسیۆ گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد، بەڵام لەخولەكی 78 ڕۆجیە گۆڵی دووەم و یەكسانی بۆ لیگانێس تۆماركردەوە ویارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

جێگەی ئاماژەیە ڕیاڵی پاڵەوانی خولەكە بە 87 خاڵ كۆتای بە یارییەكانی ئەم وەرزە هێنا لە پێشەنگدا و یانەی لیگانێسیش لیڤانێسیش بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی 18 هەمدایە و لە خولی پلەیەك مایەوە.


AM:12:06:20/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌