‌پێكهاتەی چاوەڕواننەكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ڤیاڕیاڵ

وێستگە سپۆرت-

ئەمشەو لە هەفتەی 37ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵ دەكات، یارییەكە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت .

ئەگەر یانەی شاهانە سەركەوتن تۆمار بكات ئەوا ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە .

پێكهاتەی چاوەڕواننەكراوی ڕیاڵ مەدرید .

گۆڵچی: كۆرتوا 
هێڵی بەرگری: كارفاخال ، ڤاران ، ڕامۆس ، مێندی 
هێڵی ناوەند: مۆدریج ، كاسمیرۆ ، تونی كروس 
هێڵی پێشەوە: هازارد ، بنزیمە ، ئەسینسیۆ 


PM:12:06:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌