ڤیدیۆ.. پۆرتۆ بووە پاڵەوانی خولی پورتوگالی
وێستگە سپۆرت-
یانەی پۆرتۆ بۆ 29یەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی پورتوگالی پاش بردنەوەی لە یانەی سپۆرتینگ لیشبونە .
لە یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی یانەكانی پورتوگال یانەی پۆرتۆ لە یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی سپۆرتینگ لیشبونە كرد ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ و بە خاوێنی كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 64 دانیلۆ پێرێرا گۆڵی یەكەمی بۆ پۆرتۆ تۆماركرد و لە كۆتا خولەكەكانی یارییەكەشدا موسا ماریگا گۆڵی دووەمی بۆ پۆرتۆ زیاد كرد و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە كۆتاییهات .
بەم بردنەوەیەش كۆی خاڵەكانی پۆرتۆ بووە 79 خاڵ و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش نیزكترین ڕكابەرییەوە كە بەنفیكایە نازناوی خولی پورتوگالی بۆ 29 یەم جار لە مێژوویدا بەدەستهێنا پێش دوو هەفتە لە كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرزی ئەمساڵی خولەكە .
AM:11:24:16/07/2020
ئهم بابهته 1064
جار خوێنراوهتهوه