كیكی سیتین داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و وه‌لاَمی لویس سوارێزیش ده‌داته‌وه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئۆسه‌سۆنا كیكی سیتین وتی : بێگومان بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وام ده‌بم و به‌رپرسانی یانه‌كه‌م متمانه‌یه‌یان پێمه .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كیكی سیتین وتی: له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ی سوارێز نیم كه ده‌ڵێت خولی ئیسپانی یه‌كلایی بۆته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید ، من ده‌ڵێم خول یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
له كۆتایشدا كیكی سیتین وتی: ڕیاڵ مه‌درید كاری باشتری كردووه بۆیه له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه .
PM:08:31:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه