ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان شكستی به تۆرینۆ هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان دوای دوو یاری له نه‌كردنی تامی بردنه‌وه توانی له یاریگای خۆی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكست به تۆرینۆ بهێنێت.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 32ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی تۆرینۆی كرد .
له‌خوله‌كی 17 ئه‌ندریا بیلۆتی تاكه گۆڵی تۆرینۆی تۆماركرد ، له تایمی دووه‌مدا ئینته‌ر سێ گۆڵی له ڕێگه‌ی هه‌ریه‌كه له ئاشلی یۆنگ و دیگۆ گۆدین و سانچێز وه تۆماركرد له خوله‌كه‌كانی 49 و51 و 61 .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌ر بووه 68 خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدایه .
AM:12:49:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه