به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی خوێندنه‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی مارتن برایسوایتی دانیماركی وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌كات .
پاش پێكانی لویس سوارێز یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ برایستوایت واژووكرد له یانه‌ی لیگانێسه‌وه به 18 ملیۆن یۆرۆ كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بوو ، بهلاَم پاش هاتنی كیكی سیتین و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوارێز ئه‌و یاریزانه پشتی پێنه‌به‌ستراوه.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بن ،چونكه یانه‌كه نایه‌وێت موچهكهیهكی به‌لاش بداته ئه‌و یاریزانه كه هیچ خخزمهتێك به یانه‌كه نه‌كات وله لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه پشتی پێنه‌به‌سترێت
PM:09:03:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5744
جار خوێنراوهتهوه