كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی زیدان پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یانه‌ی غه‌ڕناته نیشاندا و هاوكات وتیشی كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی یانه‌كه‌م نییه .
بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر11ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ببێته میوانی یانه‌ی غه‌ڕناته .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پێش یارییه‌كه زیدان وتی : سه‌رنجی ته‌واومان له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌یه‌و بیر له هیچی تر ناكه‌ینه‌وه ، وتیشی هازارد ئاماده‌ی یارییه‌كه ده‌بێت.
زیدان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ئه‌و تیپه ده‌بێته پاڵه‌وانی لالیگا كه زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه .
له كۆتایشدا زیدان ڕه‌تیكرده‌وه هیچ كێشه‌ی‌ه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ یاریزاێكی یانه‌كه‌ی هه‌بێت.
PM:04:58:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه