ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان له كۆتا خوله‌كه‌كاندا له سێ خاڵی گرنگ بێ به‌ش بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان له دوا خوله‌كه‌كاندا له لایه‌ن یانه‌ی هێلاس ڤیرۆناوه گۆڵی به‌رامبه‌ری له‌سه‌ر تۆمار كرایه‌وه‌و به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 31ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان بووه میوانی هێلاس ڤیرۆنا . له گه‌ڵ ده‌سپێكی یارییه‌كه وله‌خوله‌كی دوو لازۆڤیج گۆڵێكی بۆ ئینته‌ر تۆماركردوو و تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 49 كاندرێڤا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئینته‌ر تۆماركرده‌وه‌و وله‌خوله‌كی 55یشدا دیماركۆ به هه‌ڵه گۆڵی دووه‌می بۆ ئینته‌رزیاد كرد ، نزیك بووه یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی بێت ، به‌لاَم له‌خوله‌كی 86 یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا گۆڵی به‌رامبه‌ریان له ڕێگه‌ی فیلۆسوه تۆماركرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ئینته‌ر بووه 65 خاڵ و له پله‌ی‌چواره‌مدایه وهێلاس ڤیرۆناش به 43 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌مدایه.
AM:01:00:10/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه