ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به زه‌حمه‌ت له ئیسپانیۆلی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆماركرد و به گۆڵێكی سوارێز سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 35ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كرد ، تایمی یه‌كه‌می یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه خاوێنی كۆتایی هات .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خلوه‌كی 50 ئانسۆ فاتی له به‌رشه‌لۆنه به كراتی سور كرایه ده‌ره‌وه و دوای سێ خوله‌ك لۆزانۆ له ئیسپانیۆل كرایه ده‌ره‌وه، دواتر و له‌خوله‌كی 56 سوارێز گۆڵی یه‌كه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 76 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه و ئیسپانیۆلیش به فه‌رمییه دابه‌زی بۆ ڕیزی یانه پله دووكان .
AM:01:00:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوه‌ته‌وه