ڤیدیۆ.. مانچسته‌رسیتی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له نیوكاسڵی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به ئه‌نجامێكی گه‌وره وبه پێنج گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌رسیتی میوانداری یانه‌ی نیوكاسڵی كرد . له تایمی یه‌كه‌مداگابرێل خیسۆ له خوله‌كی 10 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مان سیتی تۆماركرد وله‌خوله‌كی 21 یشدا ڕیاز مه‌حرێز گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیادكرد .
تایمی دووه‌میش سێ گۆڵی تری بۆ یانه‌ی مان سیتی به‌خۆوه‌بینی كه فریدیریكۆ فێرناندز به هه‌ڵه ودایڤید سێلڤا وڕه‌حیم سترلینگ له خوله‌كه‌كانی 58و 65 و 91 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 69 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه.
PM:10:48:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه