‌ڤیدیۆ.. میلان به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ شكستی‌ به‌ یۆڤانتۆس هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلان له‌ ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامه‌ وتوانی‌ به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دو گۆڵ له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس بباته‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 31ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیتاڵیا یانه‌ی‌ میلان له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ كرد ، تایمی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ كۆتاییهات .

 له‌ تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌حكی‌ 47ئه‌دریان رابیۆت گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد وله‌خوله‌كی‌ 53 ڕۆناڵدۆ گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ یۆڤانتۆس زیادكرد.

دوای‌ ئه‌م دوو گۆڵه‌ میلان گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌شی‌ یارییه‌كه‌ و له‌خوله‌كی‌ 63 ئیبراهیمیوڤیج به‌ لێدانی‌ سزا گۆڵی یه‌كه‌می‌بۆ میلان تۆماركرد ، دواتر وله‌خوله‌كی‌ 66 فرانك كیسی‌ گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ تۆماركرده‌وه‌و دوای‌ یه‌ك خوله‌ك راقائیل لیاو گۆڵی‌ سێیه‌می‌ تۆماركردوو  له‌خوله‌كی‌  80 دا ئه‌نتی‌ ریبیچ گۆڵی‌ چواره‌م و كۆتایی بۆ میلان تۆماركرد .

 به‌و برنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ میلان بووه‌ 49 خاڵ و به‌ كاتی‌ له‌ پله‌ی‌ پێنجه‌مدایه‌ ویانه‌ی‌ یۆڤانتۆسیش به‌ 75 خاڵ له‌ پێشه‌نگدایه‌ .


AM:01:21:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری