فه‌رمی.. به‌رشه‌لۆنه له بابه‌تێكی گرنگ بێ زیان ده‌رچوو
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دادگای دادوه‌ری وه‌رزشی داواكه‌ی یانه‌ی سانتۆسی ڕه‌تكرده‌وه و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بێهیچ زیانێك له‌و بابه‌ته ده‌رچوو .
له ماوه‌ی ڕابردوودا یانه‌ی سانتۆسی به‌ڕازیلی داوای قه‌ره‌بووی به بڕی 61 ملیۆن و295 هه‌زار یۆرۆی له‌به‌رشه‌لۆنه كردبوو پاش ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 2013 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نیمار واژووكرد .
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دادگای دادوه‌ری وه‌رزشی به فه‌رمی داواكه‌ی یانه‌ی سانتۆسی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و كۆتایی به‌و بابه‌ته هێناوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گرێبه‌ستی نێواننیمار وسانتۆس به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری وبه ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا كۆتایی پێهاتووه .
PM:09:42:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3488
جار خوێنراوهتهوه