فه‌رمی.. مانچسته‌ریونایتد گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نیمانیا ماتیچی سڕبی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ئاشكرای كردووه كه له‌گه‌ڵ ماتیچ گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن وگرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌یان تاوه‌كو هاوینی 2023 نوێكردۆته‌وه .
ماتیچ له ساڵی 2017 له یانه‌ی چێڵسییه‌وه ڕویكرده یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 114 یاری ئه‌نجامداوه.
له پاش نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی ئه‌و یاریزانه خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و وتی: ماچسته‌ریونایتد یانه‌یه‌كی گه‌وره وسه‌رنج ڕاكێشه وخۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه بۆ سێ وه‌رزی تر به‌رده‌وام ده‌بم .
ماتیچ وتیشی مانچسته‌ریونایتد یانه‌یه‌كه كه هاوسه‌نگییه‌كی باشی له نێوان یاریزانی لاو و به ئه‌زمونه‌كان ڕاگرتووه .
PM:01:49:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه