ڤیدیۆ .. به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامێكی گه‌وره له ڤیاڕیاڵی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ڤیاڕیاڵی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی یانه‌ی ڤیاڕیاڵ ، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی یارییه‌كه وله‌خوله‌كی سێ باو تۆرێس به هه‌ڵه گۆڵێكی بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد و له‌خوله‌كی 14جیرارد مۆرینۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه .
دواتر و له‌خوله‌كی 20 لویس سوارێز گۆڵی دووه‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد و له‌خوله‌كی 45یش گریزمان گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه زیادكرد وتایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
تایمی دووه‌میش ته‌نهات گۆڵێكی تری بۆ به‌رشه‌لۆنه به‌خۆوه بینی كه ئانسۆ فاتی له‌خوله‌كی 86 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه73 خاڵ وله پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دایه به جیاوازی چوار خاڵ له دوای ڕیاڵ مه‌درید .
AM:12:56:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوهتهوه