‌ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

 یانەی مانچستەرسیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە یانەی ساوسهامتۆن دۆڕا .

 لە یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی بووە میوانی یانەی سواسهامتۆن ، لەخولەكی 16 ئادەمز گۆڵێكی جوانی بۆ ساوسهامتۆن تۆماركرد  ویاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .

 بەو شكستە خاڵەكانی مان سیتی لە 66 خاڵدا مایەوە لە پلەی دووەمدایە ویانەی ساوسهامتۆنیش بە 43 خاڵ لە پلەی 13 هەمدایە 


PM:11:22:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری