‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێكی تر لە نازناوی لالیگا نزیك بووەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بە دەستهێنا و بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە  یانەی ئەتلەتیك بیلباوی بردەوە. 

لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بیلباو ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات . 

تایمی دووەمی یارییەكە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵی زۆریدا گۆڵ تۆماربكات و تا ئەوەی لەخولەكی 73 ڕامۆس بە لێدانی سزا گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد و كۆی گۆڵەكانی كردە 10 گۆڵ لە وەرزی ئەمساڵدا.

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ڕیاڵ مەدرید بووە 77 خاڵ و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی كاتی كردە حەوت خاڵ  


PM:05:04:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌