ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر تۆرینۆ تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی تۆرینۆ تۆماركرد و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك لێی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی تۆرینۆی كرد .
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی یارییه‌كه و له‌خوله‌كی سێ دیبالا گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، له‌خوله‌كی 29 كوادرادۆ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 51 ئندریا بیلۆتی به لێدانی سزا تاكه گۆڵی تۆرینۆی تۆماركرد، دوای ده خوله‌ك له‌م گۆڵه كریستیانۆڕۆناڵدۆ گۆڵی سێیه‌می بۆ یۆڤی تۆماركرد و له‌خوله‌كی 87 یشدا جیجی به هه‌ڵه له‌سه‌رخۆیان گۆڵی چواره‌می بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 75 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دایه .
PM:11:20:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه