فه‌رمی.. ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ باو فێرێرای ته‌مه‌ن 16 ساڵ وهێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی كاستیۆن كه له‌خولی پله سێ یاری ده‌كات یه‌كلايي كرده‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریشه له مێژوودا كه یاریزانێكی شاری بینكارلۆ درێسی یانه‌ی شاهانه ده‌پۆشێت .
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی شاهانه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه ئه‌نجامداوه كه به یه‌كێك له ئه‌ستێره لاوه‌كانی ئێستای تۆپی پێ هه‌ژمار ده‌كرێت .
ئه‌و یاریزانه له تویته‌ری خۆشی ماڵئاوای له یانه‌كه‌ی وهاوڕێیانی له یانه‌ی كاستیۆن كردووه و نوسیویه‌تی ئێستا كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌زمونێكی نوێیه له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید ، سوپاس كاستیۆن.
AM:11:18:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 8440
جار خوێنراوه‌ته‌وه