‌بەرشەلۆنە لەگەڵ جێگرەوەی كیكی سیتین گەیشتۆتە ڕێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی لەگەڵ چاڤی هێرناندزی ئەستێرەی پێشووی یانەكە و ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری گەیشتۆتە ڕێكەوتن تا ئەوەی شوێنی كیكی سیتین بگرێتەوە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا .

لە ماوەی ڕابردوودا بەرشەلۆنە لە دوای دوورخستنەوەی ڤالڤێردی داوای لە چاڤی كرد كە ڕاهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت ، بەڵام ئەو ئەستیرەیە ڕەتیكردەوە .

لە نوێترین هەواڵدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی لە فرانسیس ئەجیلاری ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی مۆندۆ گواستویەتەوە كە بەرشەلۆنە لەگەڵ چاڤی ڕێكەوتووە كە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنیەكە وەربگرێت لە جێگەی كیكی سیتین .

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە مێسی وتەواوی یاریزانەكانی تری بەرشەلۆنە پێشوازی لە گەڕانەوەی چاڤی دەكەن .


PM:11:25:03/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 7976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌