به‌رشه‌لۆنه پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێكانی سامیۆل ئۆمتیتی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ یانه‌كه‌یان ڕاهێنانه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤیاڕیاڵ ئه‌نجامداوه وسامیۆل ئۆمتیتی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری نه‌كردووه .
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا به‌رشه‌لۆنه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یاریزانه له ئه‌ژنۆی چه‌پیدا دووچاری پێكان بووه .
ڕاگه‌یاندنه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاریزانه پێنج هه‌فته دوورده‌كه‌وێته‌وه .
PM:04:11:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه