ڤیدیۆ.. مانچسته‌رسیتی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له لیڤه‌رپوڵی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم شكیتی به یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ هێنا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 32ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵیان كرد و پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ش یاریزانانی سیتی ڕێزلێنانیان بۆ یاریزانانی لیڤه‌رپوڵ ڕێكخست به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌وه.
له تایمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی مان سیتی سێ گۆڵی له ڕێگه‌ی هه‌ریه‌كه له دی بڕۆین به لێدانی سزا و ڕه‌حیم سترلینگ و فیل فۆدینه‌وه تۆماركرد له خوله‌كه‌كانی 25 و 35 و45 .
تایمی دووه‌میش ته‌نها گۆڵێكی تری بۆ سیتی به‌خۆوه بینی كه چه‌مپه‌رلین به هه‌ڵه تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 66 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه ولیڤه‌ریش 86 خاڵی هه‌یه‌و له پێشه‌نگه‌دایه .
AM:12:52:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه