‌ڕیاڵ مەدرید نزیكە لە ئەستێرەیەكی چاوەرواننەكراو

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە گواستنەوەی نیكۆلۆ زانیلۆی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی .

زانیلۆی 21 ساڵ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپای بە لای خۆیدا ڕاكیشاوە .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ڕۆما لە بەرهاوسەنگكردنەوەی باری دارای یانەكەی ئامادەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی زانیلۆ بێت .

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات ڕیاڵ مەدرید نزیكترین یانەیە لە لە بەدەستهێنانی تواناكانی زانلیۆ  و پێدانی ئەو بڕە بارەیە بە ڕۆما .


PM:11:02:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 7284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌