ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئیباری بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ڕیاڵ مدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئیباری كرد ، هەر لە تایمی یەكەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید یارییەكەی یەكلایی كردەوەو سێ جار خۆی بە تۆری گۆڵی تیپی بەرامبەر گەیاند بە جۆرێك لە خولەكی چوار تۆنی كروس گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و دواتر ولەخولەكی 30 ڕامۆس گۆڵی دووەمی تۆماركرد و لەخولەكی 37 یش مارسیلۆ گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات .
لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 60 بیگاس تاكە گۆڵی ئیباری تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو شێوەیە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ڕیاڵ مەدرید وبوە 59 خاڵ ولە پلەی دووەمدایە
PM:10:35:14/06/2020
ئهم بابهته 2280
جار خوێنراوهتهوه