ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامێكی گه‌وره له مایۆركای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم شكستی به یانه‌ی ڕیاڵ مایرۆكا هێنا و سێ خاڵی گرنگی ده‌سته‌به‌ركرد .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی ئیسپانی به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی یانه‌ی ڕیاڵ مایۆركا ، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی یارییه‌كه و له‌خوله‌كی دوو ڤیداڵ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد و له‌خوله‌كی 37 یشدا برایسوایت گۆڵی دووه‌می بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه زیادكرد وتایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 79 ئه‌لبا گۆڵی سێیه‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد وله كۆتاییشدا وله‌خوله‌كی 93 مێسی گۆڵی چواره‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد و كۆی گۆڵه‌كانی خۆشی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 20 گۆڵ .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 61 خاڵ و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه .
AM:01:04:14/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه