ڤیدیۆ.. بایرن میونخ هه‌نگاو به هه‌نگاو له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ هه‌نگاو به هه‌نگاو له به‌ده‌ستهێنانی خولی ئه‌ڵمانی نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش پاش بردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی له یانه‌ی بوروسیامونشنگلادباخ به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 31ی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونخ له یاریگای خۆی مبوانداری یانه‌ی مونشن گلادباخی كرد.
له تایمی یه‌كه‌مدا و له‌خوله‌كی 26 جوشوا زیركزی گۆڵی‌یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی بایرن میونخ تۆماركرد و له‌خوله‌كی 37 پاڤارد به هه‌ڵه گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆیانه‌ی میوان تۆماركرده‌وه .
تایمی دووه‌م یانه‌ی بایرن میونخ توانی تاكه گۆڵێكی تر تۆمار بكات وسێ خاڵ گرنگ به ده‌ستبهێنێت و گۆڵه‌كه‌ش گۆرتێسكا له خوله‌كی 86 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 73 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه و حه‌وت خاڵ له دۆرتمۆندی دووه‌مه‌وه دووره.
PM:10:15:13/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه