‌هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی تیمی پزیشكی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوز بۆ لویس سوارێز هەڵدەكات تا بەشداری یاریەكان بكاتەوە و یاریزانەكەش ئامادەیی خۆی دووپاتدەكاتەوە.

بریارە شەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە یەكەم یاری خۆی لەدوای كۆرۆناوە ئەنجام بدات كە لە ئێستادا پێشەنگی ریزبەندیەكەی بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ریاڵ مەدریدەوە گرتوە، پێش بەرێوەچوونی ئەو یاریەش هاندەرانی یانەكە هەواڵێكی خۆشیان پێدەگات كە ئەویش گەرانەوەی لویس سوارێزە بۆ یاریگاكان لەدوای ئەو پێكانەی كە بۆماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوریخستەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە تیمی پزیشكی یانە كەتەلۆنیەكە گڵۆپی سەوزیان بۆ ئەو یاریزانە هەڵكردوە و بەشداری كردن یا نەكردنیشی دەكەوێتە دەستی سیتیتنەوە كە راهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنیەكەی لە ئەستۆدایە.

لەدوای ئەم هەواڵەشەوە سوارێز لە تویتێكدا دەلێت ،  دوای هەوڵ و قوربانیدانێكی زۆر توانیم پێكانەكەی تێپەرێنم و سوپاسی پشتگیری هەمووان دەكەم.

جێگەی ئاماژەیە 5 مانگ لەمەوبەر سوارێز نەشتەرگەری بۆ پێكانەكەی ئەنجامدا كە بەوەش وەرزی ئەمساڵ بۆ ئەو یاریزانە كۆتاییدەهات، بەڵام هاتنی كۆرۆنا و دواكەوتنی یاریەكان چانسی بەو یاریزانەدا بتوانێت لەم وەرزەشدا هاوكاری یانەكەی بكاتەوە و یاری ئەنجام بداتەوە.


AM:11:57:07/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 13320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌