‌ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید توشی پێكان بووە

وێستگە سپۆرت-

گاریس بێڵ بێڵی وێڵزی وئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید توشی پێكان هاتووە لە ماسولەكانیدا. 

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ماركای مەدریدی و نزیكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكردووە كە گاریس بێڵ لە ڕاهێنانەكانی ڕۆژی شەممەی یانەكەیدا بەشداری نەكردووە بەهۆی توشبونی بە پێكان.

ماركا دەڵێت پێكانی ئەو ئەستێرە وێڵزییە لە ماسولەكەكانی ڕانیدایە.

 
لە كۆتایشدا  ماركا جەخت دەكاتەوە كە یانەی شاهانە لە بارەی پێكانی بێڵەوە هیچ زانیارییەكی ئەوتۆی بڵاونەكردۆتەوە ، بەڵام پێناچێت پێكانی ئەو ئەستێرە وێڵزییە هێندە قورس بێت.




AM:11:19:07/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌