بایرن میونخ له‌گه‌ڵ سانی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ لیرۆی سانی ئه‌ڵمانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی له نوێترین زانیاری‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ له‌گه‌ڵ لیرۆی سانی له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌رجه تاكه كه‌سییه‌كانی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتنی كۆتایی و ته‌نها ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه ماوه .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی بایرن میونخ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتنی كۆتایی.
AM:10:51:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه