ئارسیناڵ به مه‌رج ده‌ستبه‌رداری ئۆبامیانگ ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵ مه‌رجی هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی بیر ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی .
گرێبه‌ستی ئۆبامیانگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسیناڵ له ساڵی 2021 كۆتایی دێت و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار به‌رپرسانی یانه‌كه هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ویاریزانه‌كه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ئارسیناڵ مه‌رجی هه‌یه بۆ فرۆشتنی ئۆبامیانگ ومه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه نایه‌وێت به كه‌متر له 20 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بن .
AM:10:53:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه