‌ریاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێكی چاوەڕواننەكراو بكاتە جێگرەوەی ڕامۆس

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت  بەرگیكارێكی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان بكاتە جێگرەوەی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار وكاپتنی تیپەكەی لە داهاتوودا .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوی لە بە دەستهێنانی تواناكانی تانجوی كواسی بەرگریكاری تەمەن 17 ساڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەو دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی .

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكراشی دەكات كە گرێبەستی كواسی لەگەڵ یانە پاریسییەكەدا لە كۆتایی ئەم  مانگە تەواو دەبێت و خودی یاریزانەكە ئارەزووی بەردەوام بون دەكات لەگەڵ تیپەكەیدا، بەڵام نزیكەكانی ئەو یاریزانە ئارەزوو دەكەن كە ئەو یانەیە جێبهێڵێت .

لە كۆتایشدا ڕِۆژنامە فەڕەنسییەكە دەڵێت بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان بە خێزانی ئەو یاریزانەوە كردووە تا ئەوەی ڕازی بكەن ڕووبكاتە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ .


PM:08:28:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 20492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌