‌ئەستێرەیەكی گرنگ ئارەزووی یاریكردن بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

ڕەحیم سترلینگی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی  مانچستەرسیتی ئینگلیزی ئارەزووی یاریكردن دەكات بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی .

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ناوی سترلینگ بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بەستراوەتەوە .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ئیدیپێندینتی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە سترلینگ ئارەزووی جێهێشتنی مان سیتی و پەیوەندیكردن بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات .

ئەو  ڕۆژنامەیە باسی ئەوەشی دەكات كە سترلینگ ڕیاڵ مەدرید بە وێستگەیەكی باش دەزانێت بۆ داهاتووی .

جێگەی ئاماژەیە سترلینگ گرێبەستەكەی لەگەڵ مان سیتی تا 2023 درێژەی هەیە .


PM:01:40:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 18088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌