فەرمی.. یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە یانەكەی
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی جان كلیر تۆدیبۆی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە كە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی شاڵكە یاری دەكات لە كۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنیەكە .
تۆدیبۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە خواستن ڕوویكرە یانەی شاڵكەی ئەڵمانی ویانە ئەڵمانییەكەش بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ مافی ئەوەی هەبوو بە یەكجاری بیگوازێتەوە ڕیزەكانی ، بەڵام لەبەر قەیرانی دارای یانە ئەڵمانییەكە نەیتوانی ئەو بڕە پارەیە بداتە بەرشەلۆنە .
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە بە شێوەیەكی فەرمی تۆدیبۆ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
AM:10:58:02/06/2020
ئهم بابهته 15980
جار خوێنراوهتهوه