‌بەرشەلۆنە نرخی سمیدۆی بۆ مانچستەرسیتی ئاشکرا کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخی فرۆشتنی نیڵسۆن سمیدۆی بەرگریکاری یانەکەی بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد.

ماوەیەکە زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئینگلتەراو ئیسپانیا باس لە گرنگیدانەکانی یانەی مانچستەرسیتی دەکەن بە گواستنەوەی سمیدۆی بەرگریکاری بەرشەلۆنە.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە یانەی بەشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بەرامبەر 40 لیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناکانی سمیدۆ بێت بۆ یانەی مانچستەرسیتی کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

لە کۆتایشدا سپۆرت دەڵێت تەنا کێشە لە ئەنجامدانی گرێبەستەکە ئەوەیە کە مان سیتی دەیەوێت کانسیلۆ تێکەڵی گربەستەکە بکات. بەڵام بەرشەلۆنە تەنها لە بەرامبەر پارە دەستبەرداری سمیدۆ دەبێت.  


PM:10:05:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری