‌ڕۆناڵدۆى دیاردەى كریستیانۆ رۆناڵدۆ شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵدۆى ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى بەڕازیل ناوى  پێنج یاریزان دیارى دەكات كە چێژى لە سەیركردنى یارییان بینیوە و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شۆك دەكات.

ڕۆناڵدۆ پێنج یاریزانى دەستنیشانكردووە كە چێژى لێ وەرگرتوون و لەسەروو هەمووشیانەوە ناوى مێسى ئەرجەنتینى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنەى داناوە .

ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى زەسەن دەڵێـت: مێسى لاى من ژمارە یەكە وهیوادار بووم كە 20 بۆ 30 ساڵى تر بەوشێوەیە ببینم.
 
ڕۆناڵدۆ دەشڵێت لە دواى مێسى هەریەكە لە محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوڵ وئیدین هازارد لە ڕیاڵ مەدرید ونیمار داسێلڤا وكیلیان مباپێ چێژێكى زۆریان پێ بەخشیوم . 

لە كۆتایشدا ڕۆناڵدۆ لەسەر مباپێ وتى : خەڵك زۆر ئەو یاریزانە دەچوێنن بە من ، خێرایەكى لە ڕادەبەدەرى هەیە وزۆر بە باشى كۆتایی بە هێرشەكان دەهێنێت  و بە هەردوو قاچ شوت لێ دەدات. 

جێگەى ئاماژەیە ڕۆناڵدۆى دیاردە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى ئەستێرەى یۆڤانتۆسى لەو پێنج یاریزانە دوورخستۆتەوە 
  


PM:03:16:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌