‌ئینتەر میلان دەیەوێت بڕیارێكى گرنگ لە بارەى سانچێزە بدات

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەرمیلان بڕیارێكى گرنگ سەبارەت بە داهاتووى ئەلێكسس سانچێزى چیلى وهێرشبەرى یانەى مانچستەریونایتد دەدات.

پێگەى سكاى سپۆرتى جیهانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ئیبنتەرمیلان دەیەوێت گرێبەستى خواستنى ئەو یاریزانە كە لە مانگى شەش كۆتایی دێت درێژبكاتەوە بۆ كۆتایی وەرزى ئەمساڵ چونكە بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە یارییەكان وەستاون

 

ئەو پێگەیە جیهانییە دەشڵێت بەرپرسانى یانەى ئینتەرمیلان هیوادارن كە لەگەڵ یانەى مانچستەریونایتد بگەنە ڕێكەوتن تا ئەوەى تا كۆتایی وەرزى ئەمساڵ سود لە تواناكانى ئەو ئەستێرە چیلییە وەربگرن .

لە كۆتایشدا ئەو پێگەى دەڵێت یانەى ئینتەرمیلان ئامادەیی نیشانداوە تا كۆتایی وەرز موچەى ئەو یاریزانە دابین بكات كە 450 هەزار پاوەندى هەفتانەیە . 
 

 


PM:02:26:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌