‌هەواڵێكى خۆش دەدرێتە زیدان

وێستگە سپۆرت-

شارەزایەكى چارەسەرى سروشتى هەڵبژاردەى بەلجیكا سەبارەت بە دۆخى ئیدین هازارد هەواڵێكى خۆش دەداتە زیدان و هاندەرانى ڕیاڵ مەدرید . 

هازارد لە مانگى دووى ڕابردوو دووچارى پێكانێكى قورس هات و لە ئەمریكا نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرا و سەرەتا وا ڕاگەیاندرا كە تا كۆتایی وەرزى ئەمساڵ دوور دەكەوێتەوە و ناتوانێت هیچ یارییەك ئەنجام بداتەوە لەم  وەرزەدا .

پێگەى دیفینسا سێنتراڵى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە لیفن میسكالكى شارەزاى چارەسەرى سروشتى هەڵبژاردەى بەلجیكا دڵنیایی داوەتە زیدانى ڕاهێنەرى یانەكە كە دۆخى هازارد زۆر باشە وهیچ جۆرە پێكانێكى لەسەرنەماوەو زۆر بەباشى دەتوانێت هەر لەگەڵ دەستپێكردنەوەى یارییەكانى خولى ئیسپانى لە مانگى شەشدا پشتى پێ ببەستێت .

 لە ماوەى ڕابردوو زیدانى ڕاهێنەرى یانەى شاهانە ڕایگەیاند بوو كە پشتى بە هەریەكە لە هازارد و بنزیمە قایمە بۆ بردنەوەى خولى ئیسپانى ئەم وەرزە . 
  


PM:01:58:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 14500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری