‌ڕۆژنامەى ماركا چوارەم گرێبەستى هاوینەى بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەیەكى بەناوبانگى ئیسپانى هاتنى پیانیچ بۆ یانەى  بەرشەلۆنە یەكلادەكاتەوە و وەك چوارەم گرێبەستى هاوینەى یانە كەتەلۆنییەكە ناوى دەهێنێت.

رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى ئاشكرایدەكات كە پیانیچ وەرزى داهاتوو پەیوەندى بەبەرشەلۆنەوە دەكات و درێسى ئەو یانە كەتەلۆنیە دەپۆشێت،رۆژنامەكە ئاشكراشیدەكات كە چارەنووسى ئەو یاریزانە و پەیوەندیكردنى بە یانە كەتەلۆنیەكەوە یەكلابۆتەوە ، بە تایبەت كە لە پلانەكانى ماوریسیۆ سارى راهێنەرى خانمە پیرەكەدا نەماوە و رازى بوونی خۆى بە چوون بۆ یانە ئیسپانیەكە نیشانداوە .

رۆژنامەكە ئاشكراشیدەكات كە رانەگەیاندنى فەرمى ئەم گرێبەستە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە هەردوو یانە دەیانەوێت گرێبەستەكە بەشێك بێت لە گرێبەستى ئالوگۆركارى، بە تایبەت كە یۆڤانتۆس ئارەزووى گواستنەوەى یەكێك لە ئارسەر یان سیمیدیۆ یاخود دێمبڵى دەكات بۆ ریزەكانى .

جێگەى ئاماژەیە پیانیچى 30 ساڵ ئەم وەرزە بەشدارى 32ى یارى خانمە پیرەكەى كردوە و 3 گۆڵى تۆماركردوە و 4 گۆلیشى دروستكردوە.
 


PM:04:27:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 18540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌