یانەى بەرشەلۆنە نیگەرانە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى نیگەران لە بڕیارى دەستپێكردنەوە خولى ئیسپانى و پێی وایە كاتێكى كەمیان لەبەردەمدایە بۆ خۆ ئامادەكردن .
لە ماوەى ڕابردوودا خافێر تیباسى سەرۆكى یەكێتى یانەكانى خولى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردبوو كە ڕۆژى 11ى مانگى داهاتوو یارییەكانى خولى ئیسپانى دەستپێدەكاتەوە .
لەو بارەیەوە ڕاگەیاندنەكانى ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەكردووە كە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە ڕازى نین لەو بڕیارە چونكە پێیان وایە كەمترین كاتیان لەبەر دەستدایە بۆ خۆ ئامادەكردن و تەنها 10 ڕۆژیان لە پێشە بۆ مەشقە بە كۆمەڵەكان .
جێگەى ئاماژەیە ڕۆژى 15ى مانگ یانەى بەرشەلۆنە ڕووبەڕووى ڕیاڵ مایۆركا دەبێتەوە.
AM:11:44:30/05/2020
ئهم بابهته 2996
جار خوێنراوهتهوه