‌كاتى دەسپێكردنەوەى یارییەكانى خولى ئینگلیزى و چۆنێتى بەڕێوەچوونى یارییەكان ئاشكرا كرا

وێستگە سپۆرت-

كاتى دەستپێكردنەوەى یارییەكانى ئەم وەرزەى خولى ئینگلیزى ئاشكرا كرا و دەبێت لە ماوەى شەش هەفتەشدا یارییەكان تەواو بێت .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى ئینگلیزى ئاماژەى بەوەكردووە كە یەكێتى یانەكانى خولى ئینگلیزى ڕاهێنەرانى پریمەرلیگیان ئاگادار كردۆتەوە كە دەبێت لە ماوەى شەش هەفتەدا یارییەكانى ئەم وەرزە تەواو بكەن كە لە مانگى سێیەوە بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە یارییەكان وەستاون . 

ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە لە سەرەتاى مانگى هەشت یارییەكان كۆتاییان پێ دێت .

لە لایەكى ترەوە ڕۆژنامەى تەلەگراف بە فەرمى لە زارى بەرپرسانى یەكێتیەكەوە دەڵێت 17ى مانگى شەش یارییە دواخراوەكان ئەنجام دەدرێت و لە 20ى هەمان مانگ یارییەكانى هەفتەى 30 ئەنجام دەدرێت .
 


PM:09:33:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌