‌بەرنامەى چرینیتیگۆ: گاریس بێڵ بەسەر تەواوى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید سەركەوت

وێستگە سپۆرت-

گاریس بێڵى وێڵزى و ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدرید بەسەر تەواوى یاریزانەكان هاوڕێی لە یانەى ڕیاڵ مەدرید سەردەكەوێت پاش گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان .

بەرنامەى بەناوبانگى چرینیتیگۆى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە پاش گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان گاریس بێڵ بەسەر تەواوى یاریزانەكانى هاوڕێی لە یانەى شاهانە سەركەوتووە لە ڕووى خێراى ڕاكردن و هاوكات ئامادەترین یاریزانى یانەكە بووە لە ڕووى ئەو تاقیكردنەوە جەستەییانەى كە ئەنجامى داوە ، ئەمەش سەرنجى هەمووانى بەلاى خۆدا ڕاكێشاوە  .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە دوێنێ گاریس بێڵ وتبوى : لە تەواوى یارییەكانى یانەكەمدا لە ژێر فشارێكى گەورەى هاندەران یاریم كردووە .
 


AM:11:11:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌