‌ئەستێرەیەك ڕیاڵ مەدرید ڕەتدەكاتەوە و یانەى داهاتووى دیارى دەكات

وێستگە سپۆرت-

میلینیكۆڤیج سافیجى سڕبى وئەستێرەى هێڵى ناوەند یانەى لازیۆى ئیتاڵى ڕەتیدەكاتەوە ڕووبكاتە یانەى ڕیاڵ مەدرید و  وێستگەى داهاتووى دیارى دەكات .

ماوەیەكە یانەى ڕیاڵ مەدرید بە بەهێزى ئارەزووى خۆى نیشانداوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ سافیجى سڕبى .

لەو بارەیەوە پێگەى لى 10 سپۆرتى فەڕەنسى ئاماژەى بەوەكردووە كە سافیچ پەیوەندیكردنى بە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە ڕەتدەكاتەوەو دەیەوێت ڕووبكاتە یانەى پاریس سانجێرمان .

لە ماوەى ڕابردوودا پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا یانە لازیۆ ئامادەنەبووە لە 100 ملیۆن یۆرۆ كەمتر دەستبەردارى ئەو ئەستێرەیە بێت ، بەڵام ڕەنگە یانە پاریسییەكە بە 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ بتوانێت ئەم گرێبەستە كۆتای پێبهێنێت ، بە تایبەت كە لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەكە ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى هەیە .
 


AM:10:55:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 14284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌