‌دى بڕۆین مەرجى هەیە بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ مانچستەرسیتى

وێستگە سپۆرت-

كیڤن دى بڕۆینى بەلجیكى و ئەستێرەى یانەى مانچستەرسیتى مەرجى بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى هەیە لەگەڵ یانەكەیدا .

لە ماوەى ڕابردوودا دى برۆین ئاسودەبونى خۆى وخێزانەكەى لە شارى مانچستەر و لە یانەى مانچستەرسیتى نیشانداوە . 

پێگەى گۆڵى جیهانى ئاماژەى بەوەكردووە كە دى بڕۆین ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستەكەى لەگەڵ یانەكەى نوێ بكاتەوە بەڵام بەو مەرجەى كە سزادانى یانەى مان  سیتى هەڵبوەشێتەوە ، كە پێشتر بەهۆى لادانى یانەكە لە یاسایی یارى داراى خاوێن یوفا بڕیاریداوە بۆ ماوەى دوو ساڵ ئەو یانەیە لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەكان بێ بەش بكات .

گرێبەستى ئێستاى دی برۆین لەگەڵ مان سیتى لە 2023 تەواو دەبێت .
 


AM:10:22:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌