‌چاوەڕواننەكراو.. یانەیەك ئامادەیە هێرشبەرە گەورەكەى بداتە بەرشەلۆنە لە بەرامبەر دیمبلی دا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ ئارەزووى گرێبەستێكى ئاڵوگۆڕكارى دەكات لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە بە پێدانى ئۆبامیانگى هێرشبەرى یانەكەى لەبەرامبە دەسكەوتنى عوسمان دیمیبلى فەڕەنسى ویاریزانى یانە كەتەلۆنیەكەدا.

گرێبەستى ئۆبامیانگ لە هاوینى داهاتوو لەگەڵ ئارسیناڵ كۆتایی دێت و ئامادە نییە گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ئارسیناڵ دەیەوێت لە بەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانى ئۆبامیانگ بۆ بەرشەلۆنە ، عوسمان دیمبلى لە یانە كەتەلۆنیەكەوە دەسكەوێت.

لە كۆتایشدا ڕۆژنامەى مۆندۆ دەڵێت ئەم گرێبەستە نزیك دەبێت لە سەرگرتن ئەگەر هات وبەرشەلۆنە نەیتوانى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئینتەر بگوازێتەوە.
 


AM:10:03:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 30056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری